-- Logo ---->

 

 

 

ئاگادارکردنهوه!

پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لهدژی ئۆپۆزیسیۆن 

کۆماری ئیسلامی دەورەیەکی نوێی تیرۆریزمی خۆی له دهرهوهی ووڵات دەستپێکردووە.

لهماوهی یهک مانگی ڕابردوودا ڕژێمی ئیسلامی دهستی داوەتە ناساندنی ههڵسوڕاوانو ڕابهرانی سیاسی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به ئەنتەرپۆلو ئەوانی وهکو کهسانی تیرۆریستو باندی تاوانکاریی ڕێکخراو (Organized Crime) ناوبردووە. ئەنتەرپۆلیش کوێرانه پۆستەری ڕاوەدوونانو شوێپێهە ڵگرتنی (Wanted) بە وێنەی ئەم کەسانەوە دەرکردووە. لهم پهیوهندهدا تا ئێستا پۆستەرو فەرمانی ڕاوەدوونانی بۆ ئهم کهسانهی خوارهوه دەرکردووە: عهلی عهبدالی، ڕهسوڵ بناوهند، ڕهحمهت فاتحی، عهبدوڵڵا دارابی، ئهسهد گوڵچینی، خالید حاجی محهمهدی، ڕهحمان حسێنزاده، کۆرش مودهڕسی، موزهفهر موحەمه‌‌دی، تۆفیق پیرخزری، ساڵح سهرداریو سهلام زیجی. ئهم کهسانه ههموویان له ڕابهرانو ههڵسوڕاوانی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانو له ئهندامانو دۆستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی حیکمهتیستن. کۆماری ئیسلامی که خۆی خاوهنی ڕیکۆردی بێشهرمییه له نێو ههموو دهوڵهتانی تاوانکاردا ئهمجارهیان ههر خۆی ڕیکۆردی خۆی شکاندووه.

خودی جمهوری ئیسلامیو ڕابهرانی له ڕیزی ئهو تاوانبارانهدان که ههر ئێستا بهتۆمهتی کۆمەڵکوژی‌‌ موخالیفانی خۆیان، تیرۆرکردنی کهسانی وهکو غوڵام کشاوهرز، سدیق کهمانگهر، عهبدولڕهحمان قاسملۆ، سادق شهرهفکهندی، شاپور بهختیار، عهبدولڕهحمان برومهند، فهرهیدون فهرهخزاد، و ههروهها تهقاندنهوه تیرۆریستیهکان لهفهرهنساو ئهرجهنتینو سهرکوتو تیرۆری بهردهوامی موخالیفانی خۆیان، لهلایهن دادگاکانی ئهوروپاو ئهمریکاو ههر ئهم پۆلیسی نێودهوڵهتیهوه داواکراونو تاقیب دەکرێن. ئهمهی که پۆلیسی نێودهوڵهتی حوکمێکی بهم شێوهیهیان لهم جۆره کهسانه پهسهندکردووه تهنیا مایهی شهرمهزاری ئهو دامهزراوهیه.

ئهمجارهیان جمهوری ئیسلامی بههۆی بێتواناییهوهله‌‌ بهکاربردنی تیمهکانی شناساییو تیرۆری خۆی سوودی له ئەنتەرپۆل(پۆلیسی نێودهوڵهتی)و پۆلیسی ههموو ئهو ووڵاتانهی ئهندامی ئهم ئۆرگانهن بینیوه. ئهگهر ئهمڕۆ بههیممهتی تهبلیغاتو ئیفشاگەریەکانی ههر ئهم ئۆپۆزیسیۆنهو خهباتی خهڵکی ئێرانو چینی کرێکار ئهو دهوڵهتهی ئێران چیتر ناتوانێ تیمهکانی خۆی بهئاسانی بنێرێته دهرهوهی ووڵات، پێدهچێ وا بڕیار بێت کە پۆلیسی نێودهوڵهتیو ههروهها پۆلیسی وڵاتانی ئهندامی ئهو دەزگایە ئهم کاره بۆ ڕژێمی ئێران ئهنجام بدهن، واتە: ئهو زانیاریانهی کە سهبارهت بهم کهسانه لهلایانه بیخهنه بەردەستی کۆماری ئیسلامیهوهو ههر کاتێک لهتوانایاندا بوو ئهو کهسانه دهسگیر بکهنو ڕادهستی ڕژێمیان بکهنهوه.

دیارە جمهوری ئیسلامی لە حاڵی لهبهردهستدابوونی ئهم جۆره زانیاریانه دهتوانێ ئاسانتر تیمه ئیسلامیه تیرۆریستیهکانی خۆی بنێرێته دهرهوه. ڕاڕایی لهپهیوهند بهم واقعیهتهوهو خۆشباوهڕیو دەستی کەمگرتنی  لێهاتووییو کارامەیی تاوانکاریانهی ئهم ڕژێمه، کارێکی کوشندهیه.

ئهم ههنگاوهی پۆلیسی نێودهوڵهتی ههر ئێستا ئاسایشی ئهم کهسانهو تهواوی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لهدهرهوهی ووڵات خستۆته ژێر مهترسییهوه. ئەنتەرپۆل سهرباری ئهم کارهی خۆی له ناوهوهی ئێرانیشدا کۆمهکی بهفهزای تۆقاندن کردووه. پۆلیسی نێودهوڵهتی بهم کارهی خۆی خەریکە ڕایدهگهیهنێت که ئهگهر دژی جمهوری ئیسلامیت، له دهرهوهی ئێرانیشدا وهکو ناوخۆی ووڵات دهبێ خۆت بشاریتەوە. ئەنتەرپۆل بخوازێت یان نهخوازێت، بهم کارهی خۆی تۆڕی تیرۆری جمهوری ئیسلامیی بۆ ئاستی دهرهوهی ووڵات بهرفراوان کردۆتهوه.

ماهییهتی فایلسازیی کۆماری ئیسلامی پێویستی بههیچ جۆره ئیفشاگەریەک نییه. ئهو شتهی پێویسته تهئکیدی لهسهر بکرێتهوه ئهوهیه که ئهگهر ئهم پیلانه ههر لهم سهرهتای سهرههڵدانهیدا کپ نهکرێتهوه ئهم لیسته درێژترو درێژتر ئهبێتەوەو درەنگ یان زوو سهرتاپای ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دهگرێتەوە. کام ههڵسوڕاوی سیاسی، یان فهرههنگیو هونهری له هاوپێچکردنی تۆمەتی پەیوەست بە چهکداریی بە مەلەفی تۆمەتباریەکەیەوە دهرباز بووە؟ مهگهر جمهوری ئیسلامی هێندە بێشهرم نهبوو کە تۆمەتی چەک‌‌و پارهی ئهمریکا بخاته سهر مەلەفی تۆمەتبارکردنی منصور ئوسالۆ بۆ ئهوهی حوکمی بهسهردا بدات؟ ئایا ئهم ئاسته له بێشهرمیی له کۆماری ئیسلامی چاوهڕوان ناکرێت که سبهینێ بۆ ههر ههڵسوڕاوێکی هونهریو فهرههنگی فایلی ماددههۆشبهرهکانو قاچاخچێتیی بهژنانهوه بۆ ووڵاتی دوبهی سازبکات؟ مهگهر چهک، ماددهی هۆشبهرو "تۆمهتی سێکسیان" نههاویشته سهر مەلەفی خوێندکارانی ئازادیخوازو یهکسانیخواز؟ ئایا شتێکی دووره که سبهینێ جمهوری ئیسلامی بۆ ههموو ئهو کهسانهی که له کوردستاندا لهدژی ڕژێم جهنگاون بڕیاری گرتنو لێکۆڵینهوه به تۆمهتی کاری تیرۆریستیو باندی تاوانکاریی ڕێکخراو دەربکات؟ تهسهورکردنی ئاکامهکانی جێبهجێبوونی پیلانێکی لهم چهشنه سهخت نیه. زەریبەی کردەوەیەکی لەم چەشنە، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، بە نرخی گیانی خۆی، و یان به لهدهستدانی حورمهتو کهرامهتی خۆیوبهملدان بهتهحقیرو ژێردهستهیی لهبهردهم ڕهشترینو ڕیسواترین تاوانکارانی مێژووی ئهم دواییانهی جیهاندا، دەیدات. ئهو شتهی که پێویسته له جمهوری ئیسلامیهوه فێری ببین ئهوهیه که تهنها ڕیگای تهریکخستنهوهی ئهو، تهنیا ڕێگای دهسکۆتاکردنی ئهو لهسهر ژیانی موخالیفانیهوه، خهباته لهبهرانبهریداو پووچهڵکردنهوهی ههر پیلانێکی ئهو ڕژێمهیه. نرخو بههای ئهم تاقیکردنهوهیه ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بهگیانی خۆی داویهتی.

حزبی حکمهتیست ئهم ههنگاوهی ئەنتەرپۆل بهتوندی مهحکوم ئهکات. له ئەنتەرپۆل ئهخوازێت که دهست له درێژهدان بهم کارهی ههڵگرێو دهسبهجێ ئەم لیستە هەڵبوەشێنێتەوە. ئێمه ئەنتەرپۆلو پۆلیسو دهوڵهتانی ئهندامی ئهم دامهزراوهبه بهرپرسیاری ڕاستهوخۆی ههر پێشهاتێک ئهزانین که بهرهوڕووی ئهم کهسانه ئهبێتهوه. ئێمه بهرپرسیارێتی بههێزبوونی فهزای سهرکوتو پۆلیسی ناوخۆی ئێران ئهخهینه ئهستۆی ئەنتەرپۆلهوه.

ئێمه ئهتوانین لهبهرانبهر به تاوانکارانی جمهوری ئیسلامیو هاوکارانیدا بهرگری لهخۆمان بکهینو ئهگهر دهست بهرن بۆ ئهنجامدانی تاوانکاریی لهسهر جێگای خۆیان دایان ئهنێینهوه. لهههمان کاتدا نهک ههر ئهم مهسهلهیه ئهکێشینه دادگا پهیوهندیدارهکانی ئهوروپاو ئهمریکاوه، و داوای دادگاییو لێپێچینهوهلهدژی ئەنتەرپۆل تۆمارئهکهین بهتۆمهتی پێشهێنانی مهترسی بۆ سهر ئاسایشی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی، بهڵکو لهئاستی سیاسیشدا ههوڵ دهدهین که زۆرترین ژماره لهئهحزابی سیاسی ئێرانیو غەیری ئێرانی، ئۆرگانه نێودهوڵهتیهکان، یهکێتیه کرێکارییهکان، کانوونو دامەزراوە فهرههنگیهکان، سیاسیو کۆمهڵایهتیەکان، خهڵکی لهئهوروپاو ئهمریکا، میدیای ئێرانیو غهیری ئێرانیو سهرهنجام کهسایهتییه سیاسیو فهرههنگیو کۆمهڵایهتیهکان بۆ نیشاندانی نهفرهتو ناڕهزایهتی خۆیان لهدژی کۆماری ئیسلامیو ئەنتەرپۆل ڕائهکێشین.

تهنیا بهناڕهزایهتیو هێزی ههمهلایهنهی ههموو ئێمهیه که ئهتوانین ئاسایشی ههموو لایەکمان لهبهرانبهر به تیرۆریزمی دهوڵهتیی جمهوری ئیسلامیدا زامن بکهینو ئهم فریوکارو تاوانبارانه کۆنترۆڵ بکهین.

ئێمهلهکاتو شوێنی لهباردا پۆلیسی نێودهوڵهتی ئهخهینه بهرانبهر دووڕێیانێکهوه. لههاوشانی تهواوی ئهو کۆمهڵه کهسانهدا که خوازیارنو توانای بهشداریان لهم ههنگاوهدا ههیه لهپێناو دهربڕینی ناڕهزایهتی لهدژی ئهو کردەوەیە خۆمان به ئەنتەرپۆل ئهناسێنینو پۆلیسی نێودهوڵهتی ناچارئهکهین ڕایبگهیهنێت کە داواکاری ڕژێمی ئیسلامی بێ بەهایەو نابێتە بنەمای هیچ ههنگاوێک. به کردهوهو بهشێوهی ڕهسمی لمۆزی ڕژێم لە خۆڵ وەردەدەینو له ههمیشه زیاتر ڕیسواو بێئیعتیباری ئهکهین.

حزبی حکمهتیست داوا له سهرجهم حزبه سیاسیهکان، ئۆرگانو کهسایهتیه پێشکهوتنخوازهکان ئهکات که بهههر شکڵو شێوازێک خۆیان به لهبارو باشی ئهزانن پهیوهست ببن بهم نهبهردو تێکۆشانهوه. ئێمه لەمەودوا بەردەوام لە پەیوەند بەم بابەتەوە زانیاری زیاتر ئهخهینه بەردەستی ههموو لایەک.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران- حکمهتیست

۱۵ دسامبر ۲۰۰۹